له ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له ئارتڤین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئۆتۆمبێلێك له نزیك گوندی باغجیڵار له سه‌ر رێگای ئارتڤین- شاڤشات كه‌وته ناو رووباری چۆروه، له ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كه‌ریم چیفتی و دوو سه‌رنشینیش به ناوه‌كانی دورسون گول و سه‌لیم ئاكساكاڵ له نێو رووباره‌كه‌دا بزربوون. دوای گه‌ڕان و پشكنینی تیمه تایبه‌تییه‌كان تواندرا ته‌رمی دورسون گول له نێو ئۆتۆمبێله‌كه له دووری٢٠٠ مه‌تر له شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كه‌ریم چیفتچی دوو كیلۆمه‌تر له‌ولاتری شوێنی رووباره‌كه بدۆزرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.