Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 04:11

وڵاتانی زلهێز هەڕەشەن بۆ سەر جیهان

وڵاتانی زلهێز زیاتر لە 15000 بۆمبی ئەتۆمیان هەیە
وڵاتانی زلهێز هەڕەشەن بۆ سەر جیهان
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆكی توركیا رایگەیاند ئەوانەی خاوەن چەكی ئەتۆمیین هەڕەشەن بۆ سەر جیهان . رەخنەی لە ئەمریكا گرت بەوەی كشانەوەی خۆی لە رێككەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران راگەیاند .

ئۆردوگان روونیكردەوە ، وڵاتانی زلهێز زیاتر لە 15000 بۆمبی ئەتۆمیان هەیە و هەڕەشەن بۆ سەر تەواوی وڵاتانی جیهان .
بەپێی ئامارە نێودەوڵەتیەكان 9 وڵات لە جیهان خاوەن چەكی ئەتۆمین كە زیاتر لە 15000 بۆمبی ئەتۆمیان هەیە و ئەمریكا و روسیاش بە رێژەی 90%ی ئەم بۆمبانەیان لایە .

ئۆردوگان روونیشیكردەوە كە عەدالەت ئەوە نییە كە ئەو وڵاتانەی وێستگەی ئەتۆمی دروست دەكەن هەڕەشەن ، بەڵكو ئەو وڵاتانەی كە چەكی ئەتۆمیان هەیە و هەوڵی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی دەكەن ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر جیهان ، داواشی كرد پێویستە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەكی ئەتۆمی خالی چۆڵ بكرێت وەك ئاماژەیەك بۆ ئیسرائیل ، كە بەردەوام ئەو وڵاتە بوونی چەكی ئەتۆمی لە وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە .  

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.