Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 15:56

حه‌سه‌ن روحانى وه‌لامى لێدوانه‌که‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاى دایه‌وه‌

روحانى: تۆ كێی تا بڕیار له‌جیاتی ئێران و جیهان بده‌یت؟
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "رۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێران رایگه‌یاند" ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌هۆى فشاره‌كانیه‌وه‌، ئێران ناچار بكات ملكه‌چی داواكارییه‌ ناڕه‌واكانی واشنتۆن بێت.

"رۆیته‌رز" له‌سه‌ر زارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران، كه‌ ناوى نه‌هێناوه‌، بلاوى كرده‌وه‌ ، كه‌ لێدوانه‌كه‌ی پۆمپیۆ هه‌موو گومانه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر به‌ ئێران ره‌واندۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ واشنتۆن ده‌یه‌وێت رژێمی ئێران بگۆڕێت.

ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تی نوێی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند و پێشنیازی 12 خاڵی بۆ ئێران كرد. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێی ناوه‌كی ئه‌نجام بدرێت، پێویسته‌ سه‌ره‌تا هێزه‌كانی له‌ سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ بكشێنێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانیشی بۆ گروپه‌ تیرۆرستی و میلیشیاكان له‌ ناوچه‌كه‌ بوه‌ستێنێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرت.

له‌ لێدوانه‌كه‌یدا كه‌ له‌ ئاژانسی "ئیلنا"ـی نیمچه‌ فه‌رمی ئێرانی بڵاوه‌كراوه‌ته‌وه‌، رۆحانی رووی قسه‌كانی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی" تۆ كێی تا بڕیار له‌جیاتی ئێران و جیهان بده‌یت؟ له‌م رۆژگاره‌دا جیهان رێگه‌ نادات ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌بری ئه‌و بدات، چونكه‌ چه‌ند وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ئارادان و ئێمه‌ش به‌ پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕێچكه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.