Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:41

په‌رله‌مانتارێکی کورد ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌

لەسەر لیستی پارتێكی تر خۆی کاندید دەکات
په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێکی کورد لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی ڕادەگەیەنێت و دەچێتە پاڵ پارتی سەعادەتی تورکیا . 

ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووه‌ کە ئاڵتان تان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە حزبەکەی كردووه‌ .

ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە ئاڵتان تان دەچێتە پاڵ پارتی سەعادەتی تورکیا و لەسەر لیستی ئەو پارتە خۆی کاندید دەکات .

هه‌روه‌ها هەر بەپێی میدیاکانی تورکیا ئاڵتان تان دەبێتە کاندیدی پارتی سەعادەتی تورکیا لە بازنەی هەڵبژاردنی سێیەمی ئیستەنبۆڵ کە ناوەندێکی بەربڵاوی دەنگی کوردانی ئیستەنبۆڵە. 
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.