خواردنی قارچكی ژه‌هراویی له 10 پارێزگای ئێران بووه‌ته هۆی ژه‌هراویی بوونی زیاتر له 800 كه‌س و مه‌رگی 10 كه‌سی دیكه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئێران له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه تا نیوه‌ڕۆی رۆژی رابردوو 849 كه‌س له 10 پارێزگای ئێران به‌هۆی خواردنی قارچكی ژه‌هراویی ته‌ندرووستییان تێكچووه و ژه‌هراویی بوونه، هه‌روه‌ها 10 كه‌س له‌م ژماره‌یه‌ش به‌هۆی قورسیی ژه‌هراویی بوونه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان ئێران ئاماری ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌مجۆره بڵاوكردووه‌ته‌وه كه 149 كه‌س له‌م ژماره‌یه هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماون و تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به‌ڵام 690 كه‌سی دیكه به هۆی باشتربوونی ته‌ندرووستییان مۆڵه‌تیان پێدراوه له نه‌خۆشخانه‌كان بمێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ئێران ئه‌و قارچهكانه له ده‌شتوده‌ر و چیاكان كۆكراونه‌ته‌وه و هێنراون بۆ شاره‌كان به مه‌به‌ستی فرۆشتن، هه‌ر بۆیه موجته‌با خالیدی كه یه‌كێكه له به‌رپرسان فریاكه‌وتنی وڵاته‌كه ئامۆژگاریی و رێنمایی ده‌دات به هاوڵاتییانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه قارچكی به قوتوو كرا‌و بكڕن كه له كێڵگه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن نه‌ك ئه‌وانه‌ی له چیاكان كۆده‌كرێنه‌وه.
یه‌كێك له پسپۆڕانی شاره‌زای رووه‌كه ژه‌هراوییه‌كان ده‌ڵێت به‌شێك له‌و قارچكه خۆڕسكانه‌ی له دارستان و چیاكان ده‌ڕوێن ته‌نانه‌ت دوای كوڵان و برژاندنیش ژه‌هره‌كانی ناویان له‌ناو ناچێت و زۆر كه‌سیش قارچكی ژه‌هراویی له ته‌ندرووست جیا ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڕۆن له ده‌شتوده‌ر كۆیان ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.