له حه‌فتا و یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كان-دا، خه‌ڵاتی دارخورمای ئاڵتوونی به‌خشرایه فیلمی (كاری خێزانێك) كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ژاپۆنی، هیرۆكازو كۆری ئه‌دا كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه.
فێستیڤاڵه‌كه كه له نۆی ئایاردا له شاری كان باشووری رۆژهەڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرد له كۆشكی فێستیڤاڵه‌كه رێوڕه‌سمی به‌رنامه‌ی كۆتایی و خه‌ڵات به‌خشین سازكرا. خه‌ڵاتی دارخورمای ئاڵتوونی به‌خشرایه باشترین فیلم كه فیلمی (كاری خێزانێك) بوو. له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن به‌خشرایه سامال یهسلیامۆڤا كه له فیلمی ئایكا رۆڵی بینیوه، فیلمه‌كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كازاكی سێرگی دڤۆرتسیڤۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ به‌خشرایه ئه‌كته‌ری ئیتاڵی، مارسیلۆ فۆنتی به هۆی رۆڵ بینینی له فیلمی دۆگمان. ده‌رهێنه‌ری لوبنانی، نادین لوبكی كه خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی داوه‌ری پێبه‌خشرا، خه‌ڵاته‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ر شه‌قام و كۆچبه‌رانه‌ی له میانی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌یدا توشیانبوو. له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داوه‌ری و ئه‌وانه‌ی به شیاوی خه‌ڵاته‌كان دانرابوون له لایه‌ن ئه‌كته‌ری فه‌ڕه‌نسی، ئێدوارد بایر كه پێشكه‌شكاری ریوڕهسمهكه بوو بانگهێشتكران بۆ سه‌ر شانۆ. هاوكات گۆرانیبێژان ستینگ و شاگی كۆنسێرتێكی تایبه‌تی داخراویان پێشكه‌ش كرد.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.