Erbil 11°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 18:38

ئیتاڵییه‌کان داواى ئه‌یلان له‌ جوبرائیل ده‌که‌ن

له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئیتاڵیا، به‌شدارى ده‌كات
کوردستان TV
100%

فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئیتاڵیا، به‌شدارى ده‌كات و كێبڕكیى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شدارى فیلمه‌كه‌ى له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵى كلات نیساى سینه‌مایى به‌شدارى ده‌كات كه‌له‌وڵاتى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات".

وتیشى "فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژى 26ى ئایارى 2018 له‌ كالتانیسیتاى وڵاتى ئیتاڵیا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر گووتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی".

فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوه‌.

 دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵى سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

بۆ زانیارى زیاتر له‌باره‌ى فێستیڤاڵه‌كه‌ سه‌ردانی وێبسایته‌ بكه‌:

http://www.kalatnissafilmfestival.it/index.php?lang=en

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.