لێژنهى باڵاى فهتوا لە ههرێمى كورستان دوای ئەوەی کۆبووەوە بڕو رێژهى زهكاتى پاره و سهرفیتره و فیدیهى رۆژووی دیاریکرد.
بەپێی راگەیێندراوەکەی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان بڕی ئەندازەی زەکات بە چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار مەزەندە دەکرێت و لەو بڕەوە زەکاتی لێ دەردەکرێت.
بۆ هەر ملیۆنێک دینار تەنها 25 هەزار دینار زەکات دەدرێت بەو مەرجەی پارەکە ساڵێکی بەسەردا سووڕابێتەوە .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ سەرفیترە بۆ هەر کەسێک سێ هەزار دینارە و بۆ فیدیەی رۆژوو بەهەمان شێوە سێ هەزار دینار و بۆ کۆی مانگەکەیش 90 هەزار دینار دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.