Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:23

یۆتۆبۆری له‌ چواره‌م دیداریدا

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا بانگێشت کراوە،
کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە چوارەمین دیداری خۆی بە بەشداری دەستەیەک لە هونەرمەندانی کورد کە بە سێ شانۆ گەری بەشداربوون ساز کرد.

 شانۆگەریەکانیش بریتی بوون لەشانۆیی " سەفەر"  لە دەرهێنانی بەکر ڕەشید و، بیڕۆکە و نواندنی ڤیان کەمال ، شانۆگەری "کەس دەرگاکە ناکاتەوە" ئامادەکردن و دەرهێنانی دلێر محمد تاهیرو نواندنی مهرام عومەر هه‌روه‌ها شانۆیی "ڕۆژێک لە UN  " بیرۆکەو نواندن و دەرهێنانی کەریمۆک . 

ڤیان کەمال کچە شانۆکار و بەشداربووی یەکێک لە شانۆگەرییەکانی یۆتۆبۆری ئاشكرایده‌كات ،لەو دیدارەدا بینەرێکی زۆر تێیدا ئامادەبوون، جگە لە کۆمەڵێ هونەرمەندانی دیار کە بانگهێشت کرابوون، هەروەها، دیدار(3) سێ ڕۆژیخایاند و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر کۆمەڵێک هونەرمەندی بەشدار بوو پێشکەش کرا ، لە هەمان کاتدا کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری بڕوانامەی ڕێزلێنانی به‌ کۆمەڵێک هونەرمەندی  ناوەوەی وڵات به‌خشی .

 شانۆیی سەفەر پێشەنگی شانۆیی بەرهەمەکانی چوارەمین دیدار بوو، جێگەی ڕەزامەندی هونەرمەندانی ئامادە و بینەران بوو، سەفەر لە دەرهێنان و سینۆگرافیا، بەکر ڕەشیدو بیرۆکە و نواندنی ڤیان کمال و یاریدەدەری دەرهێنەر، کاروان علی مەچۆل کارکردن لە هەمان شانۆگەری، لە چوارچێوەی شانۆیی وێنە کاری لەسەر کرابوو، بیرۆکەکە باس لە نەهامەتی و سەختی ژیان و کەوتن و ئیرادەی هێزی مرۆڤ لە هەستانەوەی دەکردله‌ ژنێكدا .

 جێگەی دڵخۆشیە، شانۆیی سەفەر لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا بانگێشت کراوە، پێشکەش بکڕێ، وەک وڵاتی سوید شاری ستۆکهۆڵم، لە بەریتانیاش لە هەردوو شاری لەندەن و ماجێستەر.

ئاماده‌كردنی : سامی كاكه‌ 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.