Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 03:50

پوتن و مێرکڵ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنى ئەتۆمیی ئێران تاوتوێده‌که‌ن

هه‌ردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکە دووپات ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هه‌ینى 18/5/2017، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، تاوتوێی کشانەوەی ئەمەریکایان  لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە ئەنجێلا مێرکڵ و ڤلادمێر پوتین، جەختیان لەوە کردووەتەوە، كه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکە بەردەوامی پێ دەدەن، ئەوەیش دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی هه‌شتی ئایاردا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی ئەمەریکای لەو رێککەوتنە ڕاگەیاند.

لەسەرەتای دەستبەکار بوونیەوە، وەک سەرۆکی ئەمەریکا، ترەمپ دژایەتی ئەو ڕێککەوتنە دەکات، کە وڵاتانی  ئیتاڵیا ، چین، فه‌رەنسا، ڕووسیا، بەڕیتانیا، ئەڵمانیا، یەکێتی ئەورووپا و ئەمەریکا، بەسەرۆکایەتی باراک ئۆباما  لەسەری ڕێککەوتن، بەوەی ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی کەم بکاتەوە، لە بەرامبەردا سزا و ئابڵوقەی ئابووریی سەپێنراوی سەر ئێران کەم بکرێتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.