Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 10:08

ئەمریکا هاوپەیمانییەکی نێوده‌وله‌تى دژی ئێران دروست ده‌کات

ئێران هیچ کاردانەوەیەکی نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەك دژى ئێران رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی ئه‌و هاوپەیمانییە  هەوڵی خۆمان دەدەین و ئامانج لێی کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆرى وڵاتانی جیهانە له‌ دژى ئێران . به‌لام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم قسانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نەبووە.

ناوێرت گوتی" جموجۆڵەکانی ئێران لە سووریا، یەمەن، سعودیە و هەروەها لە سنوورەکانی ئیسرائیل هەڕەشەیەکە بۆ جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی 5+1 لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە، بەوەش ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتەوە لووتکە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.