بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئافره‌تێك وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به سی ئای ئه‌ی گرته ده‌ست.
رۆژی پێنجشه‌مه 17ی 5ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سینات، به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشی به خاتوو جینا هاسپهلی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به سی ئای ئه‌ی.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ متمانه به‌خشین به خاتوو جینا هاسپهل بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پیران و به نهێنی له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌مریكیه كه توانیویه‌تی ئه‌و پۆسته گرنگه بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات.
هاسپهل له ماوه‌ی هه‌فته‌ر رابردوودا، سه‌باره‌ت به رۆڵی له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت، رووبه‌ڕووی پرسیارلێكردنی تووندی یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا بوویه‌وه، ناوبراو به‌ڵێنی دا هیچ كات ئه‌و كرده‌وانه دووپات ناكاته‌وه.
جینا هاسپهل یه‌كێكه له به‌رپرسانی كۆنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و خاوه‌ن 33 ساڵ خزمه‌ته و له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مایك پۆمپیۆ وه‌ك سه‌رۆك ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ساڵی 2017 ،ناوبراو وه‌ك قایمقامی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستی به‌كار كردن له سی ئای ئه‌ی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.