Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:05

سه‌در ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

سه‌در: بڕیاره‌كانمان عێراقین و له‌ناو سنووره‌وه‌ ده‌درێن
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئێران نوێنه‌رى خۆیان بۆ لاى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان نارد به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له‌ توویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر، ڕایگه‌یاند" بڕیاره‌كانمان عێراقین و له‌ ناو سنووره‌وه‌ ده‌درێن، هه‌مووانیش به‌شدار ده‌بن و كه‌س فه‌رمانڕه‌وا نییه‌ تا ئه‌و كاته‌ى داگیركه‌رى وڵات نه‌بن".

موقته‌دا سه‌در، كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌ په‌سه‌ندنه‌كراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن، لیسته‌كه‌ى (سائیروون) براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، پێشتر له‌ توویتێكدا ڕایگه‌یاند" سه‌رباری ناكۆكییه‌كانمان، ده‌بێت بۆ هاوبه‌شه‌كانمان بگه‌ڕێین به‌بێ ئه‌وه‌ى سازش له‌سه‌ر بنه‌ماكان بكه‌ین، ده‌با گفتوگۆ ده‌ست پێبكه‌ین".

داواشى له‌سه‌رۆكى لیسته‌كان كرد، كۆبوونه‌وه‌ بكه‌ن و نووسیویه‌تى" ده‌رگاكه‌م واڵایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بونیات بنێینه‌وه‌ و حكوومه‌تێكى ته‌كنۆكرات و پاك و باوكانه‌، پێكبهێنین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.