به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى ئایارى 2018، تێگران ساركسیان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى ئابوورى یه‌كێتى ئابوورى ئۆراسیا ڕایگه‌یاند: ئیران له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئابوورى ئۆراسیا (EAEU) له كۆڕێكى ئابوورى له شارى ئه‌ستانه پایته‌ختى كازاخستان، ڕێككه‌وتنێكی كاتی‌یان ئیمزا كردووه بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى ئازاد.
تێگران ساركسیان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى ئابوورى ئۆراسیا له ئاهه‌نگى ئابوورى ئه‌ستانه ڕایگه‌یاند: "ڕێككه‌وتنه كاتیه‌كه داواكردنه وه‌ك ڕێككه‌وتنێكى میكانیزمى كاریگه‌ر بۆ مشتومڕى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبژیوان، هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى له به‌رپرسان داده‌مه‌زرێنێت و وتووێژێ بازرگانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ڕێگا خوشكه‌رێك بێت له ئاینده بۆ ڕێككه‌وتنێكى ته‌واو له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى بازرگانى ئازاد، له‌و باره‌یه‌وه تێگران ساركسیان وتى له ئێستادا دانوستانمان كردووه كۆمه‌ڵه ئامانجێكى درێژخایه‌نمان هه‌یه بۆ داهاتووى ڕێككه‌وتنه سێ ساڵه‌كه تا رازى ببن بۆ پێكهێنانێ ڕێككه‌وتنێكى ته‌واو له ناوچه‌یه‌كى بازرگانى ئازاد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه له كرده‌وه‌یه‌كى یاسایى بازرگانى له نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و پێنچ وڵات ده‌گرێته‌وه كه هه‌ریه‌ك له ئه‌رمه‌نستان، بیلاروس، كازه‌خستان، قیرغیزستان و روسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.