Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:02

دوای 39 ساڵ ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کانی ئێران ده‌توانن جلی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بۆ چوونه‌ ده‌وام بپۆشن

له‌مه‌ولا ئافره‌تان سه‌ربه‌ستن له‌ پۆشین و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان
دوای 39 ساڵ ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئێران ده‌توانن جلی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بۆ چوونه‌ ده‌وام بپۆشن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری رۆشنبیری كۆماری ئیسلامی ئێران دوای سه‌ردانی بۆ پارێزگای كرماشان له‌ كوردستانی ئێران به‌ ماڵپه‌ڕی ئیرنای ئێرانی راگه‌یاند: له‌مه‌ولا ئافره‌تانی ئه‌و پارێزگایه‌ سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ی به‌‌ پۆشین و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی وه‌ك دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومی و زانكۆ و قوتابخانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌م پرسه‌ له‌ روانگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ هیچ جۆره‌ گرفتێكی تێدا به‌دی ناكرێت. 

سه‌ید عه‌باس ساڵحی وه‌زیری رۆشنبیری كۆماری ئیسرمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند: له‌مه‌ولا سه‌رجه‌م ئافره‌تانی پارێزگاكانی ئێران وه‌ك هۆرموزگان، كوردستان ، كرماشان، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، مازه‌نده‌ران و سیستان و به‌لوچستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران رێگه‌ پێدراون و سه‌ربه‌ستن كه‌ جل و به‌رگی تایبه‌ت‌ به‌ ناوچه‌كانی خۆیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و ئاماده‌بوون له‌سه‌رجه‌م  دام و ده‌زگاكانی حكوومی له‌وانه‌ش قوتابخانه‌ و زانكۆكان بپۆشن . 

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مادده‌كانی 15 و 18ی  یاسای ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێراندا به‌فه‌رمی باس له‌ مافی خوێندن و نووسین به‌ زمانی دایك له‌ قوتابخانه‌كان كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا و دوای تێپه‌ڕبوونی 39 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئه‌و یاسایه‌ نه‌چووه‌ته‌‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ وه‌ك پرسێكی ئه‌منی سه‌یر ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دانیشتووی ئێران له‌چاو نه‌ته‌وه‌ی فارس به‌‌ هاووڵاتی پله ‌دوو سه‌یر ده‌كرێن.  

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.