ئاژانسی ههواڵی بی بی سی بڵاویكردهوه وەزارەتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی گەمارۆ نوێیەکان بۆ سەر ئێران وەلی ئەڵا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو گەمارۆیانە لە چوارچێوەی پلانێکی نوێی ئەمریکا دایە کە پاڵپشتانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی دەکاتە ئامانج.
ههروهها هەفتەی ڕابردووش نزیکەی 10 کەسایەتی و کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسداران لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر.
جێی باسه هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناوهکی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی هێنایە دەرەوە و بڕیاری دا هەموو گەمارۆ ڕاگیراوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی دووبارە بخەنەوە گەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.