Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:54

ئێران.. که‌س ناتوانێت له‌ سه‌رووی پێنج هه‌زار یۆرۆ بباته‌ ده‌ره‌وه

هەموو ئامانجێکی ئێران ئەوەیە رێگری لە زیاتر دابەزینی تمەن بکات
هەموو ئامانجێکی ئێران ئەوەیە رێگری لە زیاتر دابەزینی تمەن بکات
کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئێران رێوشوێنی توندی بۆ ئەوە داناوە خەڵک چ بڕە پارەیەک بە دۆلار یان بە یۆرۆ لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوە کاتێک بۆ خوێندن و گەشت یان هەر هۆکارێکی دیكه‌ گەشتی دەرەوە دەکەن . 

بە گوێرەی ئەو رێوشوێنانە لە سنووری ئاسمان و وشکایی بڕێکی دیاریکراو دەستنیشان کراوە و بەراورد بە بڕەکانی پێشوو بۆ نیوە کەمی کردۆتەوە، هەر هاووڵاتییەک لەرێگەی فڕۆکەوە گەشتی دەرەوە بکات، ئەوا بۆی نییە لە پێنج هەزار یۆرۆ زیاتر هەڵبگرێت . 

بەگویرەی رادیۆ فەردا: هاوکات ئەگەر کەسەکە بە شەمەندەفەر یان ئۆتۆمبێل بچێتە دەرەوە، ئەوا بۆی نییە لە دوو هەزار یۆرۆ زیاتر لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت . 

نرخی تمەنی ئێرانی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ماوەی رابردووش حکوومەتی تاران ناچار بوو یەک نرخی دیاریکراو بۆ دۆلار دابنێت کە بریتییە لە چوار هەزار و 200 تمەن بۆ هەر دۆلارێک، لە کاتێکدا لە بازاڕی ئازاد نرخی دۆلار بۆ سەرووی حەوت هەزار تمەن بەرزبۆتەوە . 

هەموو ئامانجێکی ئێران ئەوەیە رێگری لە زیاتر دابەزینی تمەن بکات و رێگە نەدات خەڵک بە ئاسانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن و حەز دەکات هەر بە تمەن درێژە بە جووڵە بازرگانییەکان بدات . 

ئێران بردنەوە دەرەوەی زیاتر لەو بڕە پارە دیاریکراوە بە سپیکردنەوەی پارە هەژمار دەکات . 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.