Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:17

به‌شێک له‌ کاسبکارانی تاران مانیان گرتووه‌ و دوکان و بازاڕیان داخستووه‌

ئه‌م مانگرتنه‌ دوای بانگه‌وازێكی پێشوه‌خته‌ ده‌ستیپێكردووه‌
به‌شێك له‌ كاسبكارانی تاران مانیان گرتووه‌ و دوكان و بازاڕیان داخستووه‌
کوردستان TV
100%

به‌شێك له‌ بازرگان و كاسبكارانی شاری تاران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مانیان گرت و  دوكانه‌كانی خۆیان داخست، ئه‌وه‌ش وه‌ك پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێگیر نه‌بوونی به‌های دۆلار و دابه‌زینی نرخی تمه‌نی ئێرانیی و بێ بازاڕیی.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م مانگرتنه‌ دوای بانگه‌وازێكی پێشوه‌خته‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و پێده‌چێت بانگه‌وازه‌كه‌ بۆ به‌رده‌وامیی مانگرتنه‌كه‌ بێت له‌ رۆژانی داهاتووشدا.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بازاڕی عه‌بباس ئابادی تاران مانگرتنێكی به‌هێزتر و جیددیتری پێوه‌دیاره‌ له‌چاو بازاڕه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م شاره‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌های دۆلار له‌ ئێران به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه‌ دیتووه‌ كه‌ پێشینه‌ی نه‌بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ به‌شێك له‌ جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووریی ئێرانی تووشی شۆك كردووه‌ و ته‌نانت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و دراوی خستووه‌ته‌ ژێر فشارێكی ئه‌وه‌نده‌ زۆر كه‌ به‌رپرسانی ئێرانی ناچار كرد له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌های دۆلار به‌ زه‌خت له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مكاره‌ش ئه‌نجامی نه‌بوو.

هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێرا و وڵاتانی زلهێزی جیهان، بارودۆخی ئێرانی له‌م ساته‌وه‌خته‌ هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزتر كردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ نزیكه‌ی مانگێكه‌ له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كاسبكاران مانیان گرتووه‌ و دوكان و بازاڕیان داخستووه‌، كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داخستنی ئه‌و ده‌رچه‌ سنوورییانه‌ی كه‌ كۆڵبه‌ران كاڵایان لێیانه‌وه‌ ده‌گواسته‌وه‌ و داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بێكار كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.