تێریزا مەی، سەرۆك وەزیری بەڕیتانیا بە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانی ڕاگەیاندووە،كە وڵاتەكەی و هاوبەشە ئەوروپییەكانی هێشتا پابەندن بە پشتیوانیكردن لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا تێریزا مەی، سەرۆك وەزیری بەڕیتانیا بە حەسەن ڕۆحانی گوتووە،دەبێت ئێران بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی .
هەردوو ڕێبەرەكەی بەریتانیا و ئێران ڕێككەوتن لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی گفتوگۆكانی نێوان دوو وڵاتەكە و چاوەڕێی كۆبوونەوەكەی سبەی وەزیرانی دەرەوەی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئێران لە بڕۆكسل دەكەن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.