Erbil 36°C سێشەممە 10 ئەیلوول 21:00

ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توند له‌ ئیسڕائیل و ئه‌مریکا ده‌گرێت

هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكا گرت به‌ ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێزه‌كان
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توند له‌ ئیسڕائیل و ئه‌مریكا ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسڕائیل تاوانباره‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ سووریا كه‌ ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاندووه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئێرانن، ره‌خنه‌ی له‌و هێرشانه‌ گرت.

ناوبراو له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی وتی: گومانمان هه‌یه‌ ته‌لئه‌بیب له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مدواییه‌دا ره‌وایی هه‌بووبێت و ئیسڕائیل به‌رده‌وام له‌ ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكی درووستكردنی ترس و تۆقینه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ دیمانه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گرت سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێزه‌كان و وتی كه‌ ئه‌و كاره‌ی ترامپ ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی كێشه‌ و ئاڵۆزیی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.