سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە زیندانەوە پەیامێکى ئاراستەی کوردانی تاراوگە كرد و داوایان لێدەکات بەشێوەیەکی کارا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بۆ سهرۆكایهتى توركیا بکەن.
دەمیرتاش رایگەیاند، لە قۆناغی هەڵبژاردنەکاندا ئەرکێکی گرنگ دەکەوێتە سەر کوردانی تاراوگە و داوایان لێدەکهم بەشێوەیەکی کارا رۆڵیان لە سەرخستنی پرۆسەکەدا بگێڕن.
دەمیرتاش ههروهها داوا لە گەلی کورد و کەسانی وڵاتپارێز و هێزە دیموکراتخوازەکان دەکات تا 7 ی حوزەیران کە پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات، ئامادەکاری تەواو بکەن و مسۆگەر بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
تێزانین بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018 هەردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی کۆمارى توركیا پێکەوە بەڕێوەبچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.