Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:06

ئه‌مریکا ئێران تاوانبار ده‌کات به‌ ده‌ست هه‌بوون له‌ هێرشه‌کانی 11ـی سێپته‌مبه‌ردا

كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ به‌ پێدانی 6 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و رووداوه‌ بكاته‌وه‌
ئه‌مریكا ئێران تاوانبار ده‌كات به‌ ده‌ست هه‌بوون له‌ هێرشه‌كانی 11ـی سێپته‌مبه‌ردا
کوردستان TV
100%

جۆرج دانیێڵز دادوه‌ری دادگایه‌كی ئه‌مریكا له‌ شاری نیویۆرك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران و سوپای پاسدارانی به‌ ده‌ست هه‌بوون له‌ هێرشه‌كانی 11ـی سێپته‌مبه‌ر ساڵی 2001 تاوانبار كرد و بڕیاریشیدا كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ به‌ پێدانی 6 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و رووداوه‌ بكاته‌وه‌.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاكه‌ی ئه‌مریكا كه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئێرانیی دراوه‌، رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

قاسمی وتیشی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت حكومه‌تی ئێران له‌ رووداوه‌كه‌ی 11ـی سێپته‌مبه‌ردا ده‌ستی هه‌بووه‌ و دادگاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانیش له‌سه‌ر زاری به‌هرام قاسمییه‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌مجۆره‌ بڕیاره‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و قبوڵی ناكه‌ین، چونكه‌ نه‌ك ته‌نیا سیسته‌می مافی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌ڵكو هاووڵاتییانی ئه‌مریكا و كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ش سووكایه‌تییان پێكراوه‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.