Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:06

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هۆشدارى له‌ وازهێنان له‌ ڕێککه‌وتنى ناوه‌کى ئێران دا

وا بڕیاره‌ له‌ 12ـى ئه‌م دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كۆتایی بدات
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هۆشدارى له‌ وازهێنان له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران دا
کوردستان TV
100%

دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 6ـى 5ـى 2018، بۆریس جونسون وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى نیۆیۆركى ئه‌مریكى داوه‌ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران.

جونسون رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى پلانى هاوبه‌شى وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌ خاڵى بێهێزى هه‌یه‌، به‌ڵام خاڵى نه‌رێنى كه‌مه‌ و میكانیزمى گونجاوى تێدایه‌ كه‌ ڕێ له‌ تاران بگرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناوه‌كى.

هاوكات چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى كۆتایى بدات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى نێوان وڵاته‌ زلهێزه‌كان و ئێران.

جونسون له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ ڕ‌وژنامه‌ى نیویۆرك رایگه‌یاندووه‌: هه‌موو بژارده‌كان كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ بۆ دڵنیا بوون كه‌ ئێران هه‌رگیز چه‌كى ناوه‌كى ده‌ست نه‌كه‌وێت، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ زیانى كه‌م ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش بێگومان بێهێزیی هه‌یه‌، به‌ڵام من دڵنیام كه‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كان ده‌توانن چاره‌سه‌رى بكه‌ن.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه‌: ئێران ته‌نها به‌ وازهێنانى له‌ چه‌كى ناوه‌كیى سوود به‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ هه‌مان كاتدا بۆریس جونسون دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌  به‌ریتانیا هاوبه‌شى و هاوراى خه‌مى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌، له‌سه‌ر چالاكى ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان وه‌ك پشتگیرى ئێران بۆ گرووپى تیرۆریست و ڕه‌فتار و چالاكى به‌رنامه‌ى مووشه‌كى مه‌ودا درێژ.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى وڵاتانى زلهێز ( ئه‌مریكا، روسیا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ) له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ساڵى 2015 واژۆ كرابوو به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌ردارى ئێران له‌ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى، به‌ڵام تاران پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بوو و هاوكات دۆناڵد تره‌مپیش سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تى خۆى له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كردووه‌. 

وا بڕیاره‌ له‌ 12ـى ئه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى خۆى بدات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوكیه‌كه‌ى ئێران یاخوود بڕیارى كشانه‌وه‌ ده‌دات.
 

وەرگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.