مولود چاوش وغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەگەری سەپاندنی سزایەك بەسەر وڵاتەكەی، هەرەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئەمریكا دەكات.
وەزیری دەرەوەی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "سی ئێن ئێن" توركی هەرەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئەمریكا دەكات ، ئەگەر ئەو وڵاتە گرێبەستی كرینی فرۆكەی جۆری 35-ئێف هەڵبوەشێنێتەوە.
چاوش وغڵۆ رایگەیاند، سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر توركیا ، بریارێكی هەڵە و نا مەنتقیە و ئەگەر ئەمریكا ئەو هەنگاوە بنێت، توركیا وەڵامی دەبێت و تۆڵە دەكاتەوە ، بەڵام توركیا خوازیارنیە بگاتە ئەو دۆخە.
مەولود چاوشئۆغڵوش وتیشى" نابێت پەیوەندیەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا كاریگەریی لەسەر كرینی ئەو موشەكانە لە رووسیا هەبێت، بهلام ئەگەر ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت ، ئەوا بەدڵنیاییەوە توركیا وڵامی بۆ ئەوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.