Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:16

بۆچی شێوه‌ی هێلکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ؟

ئه‌گه‌ر هێلكه‌ گۆشه‌ی هه‌بوایه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌شكا
کوردستان TV
100%


ئه‌گه‌ر هێلكه‌ گۆشه‌ی هه‌بوایه‌ ، ئه‌وه‌ كه‌ناره‌كانی زۆر لاواز ده‌بون و زۆر به‌ ئاسانی ده‌شكان .

 ئه‌گه‌ر گۆییش بوایه‌ كه‌ خۆراگرترین شێوه‌ی ئه‌ندازه‌ییه‌ ،ئه‌وا ئه‌م كاته‌ به‌ ئاسانی خل ده‌ببویه‌وه‌ و هه‌تا به‌ر شتێك نه‌كه‌وتایه‌ نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه‌ ، له‌م حاله‌ته‌ش یان هێلكه‌كه‌مان لێ وون ده‌بوو یان به‌ر شوێنێك ده‌كه‌وت و ده‌شكا .

كه‌چ هێلكه‌ به‌م شێوه‌ی ئێستای ئه‌گه‌ر خل بكرێته‌وه‌ رێك ناروات ،له‌سه‌ر سه‌ره‌ باریكه‌كه‌ی هێڵی بازنه‌یی به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌كێشێت و له‌ شوێنێكی نزیك له‌ خاڵی ده‌ستپێكی خولانه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

سه‌رباری ئه‌وه‌ له‌م شێوه‌ی ئێستایدا خۆراگرتره‌ به‌رامبه‌ر درزبردن و شكان .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.