Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:47

له‌ئه‌گه‌رى براوه‌نه‌بوونى ناپۆلى له‌م ئێواره‌یه‌ ، یۆڤانتۆس به‌فه‌رمى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خولى ئیتاڵیا

ناپۆلى له‌م ئێواره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر تۆرینۆ یاری ده‌كات
کوردستان TV
100%


 ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى ئیتاڵیا ، یۆڤانتۆس میواندارى بۆلۆنیاى كرد ، یۆڤى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى میوان توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بوو به‌سه‌ری دا ، هه‌نگاوێكى باشى بڕى له‌نزیك بوونه‌وه‌ى له‌پاڵه‌وانى بوونى له‌خولى ئیتاڵیا ، به‌جۆرێك له‌م ئێواره‌ له‌ئه‌گه‌رى براوه‌ نه‌بوونى ناپۆلى له‌به‌رامبه‌ر تۆرینیۆ ئه‌وا به‌فه‌رمى یۆڤانتۆس ده‌بێته‌ پاڵه‌وان  

كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ناپۆلى میواندارى تۆرینۆ ده‌كات 

یۆڤانتۆس له‌ئێستادا له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ به‌ 91 خاڵ ، ناپۆلى له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندیه‌ به‌ 84 خاڵ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.