خانمه گۆرانیبێژی كورد " كیژان ئیبراهیم خه‌یات " به‌م نزیكانه دووه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی له ژێر ناوی " ته‌نیام " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه كچی هونه‌رمه‌ندی ناسراو و كۆچكردووی كورد " ئیبراهیم خه‌یات " ه ، له یادی 13 ساڵ به‌سه‌ر كۆچكردنی باوكی‌دا له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ل باوكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی ، باوكی به‌سۆزم رێكه‌وتی 3/5/2005 رۆژێكی ناخۆش و هه‌تا هه‌تاییه بۆ تۆ .
كیژان ئیبراهیم خه‌یات خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له‌كۆلیژی هونه‌رجوانه‌كانی سلێمانی به‌شی میوزیكی ته‌واو كردووه و مامۆستای میوزیكه،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دووه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی كه بریتییه له ئه‌لبوومێكی گۆرانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.