Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:37

فیلمه‌که‌ی جوبرائیل ده‌چێته‌ ئه‌مریکا

له‌ ( 54 ) فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداریكردووه‌
کوردستان TV
100%


فیلمه‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد " جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر " به‌ ناوی " ئه‌یلان " بۆ كێبركێكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ، له‌ فێستیڤالًێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌مریكا به‌شداریده‌كات .

ئه‌بوبه‌كر ئاشكرایده‌كات ،بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵی نۆڤا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فیلمی خوێنكاران كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت ، فیلمی " ئه‌یلان " ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان ده‌كات ، ناوبراو وتیشی خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌ و " ئومێد رۆژ" یش كاری مۆسیقای بۆ فیلمه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌روه‌ها كاری دیزایین و گرافیكی فیلمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " ئالان رۆژبه‌یانی " جێبه‌جێكراوه‌ .

جێی باسه‌ ، فیلمی " بێده‌نگی ئاسمان " دوایین  فیلمی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی " جوبرائیل " بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ ( 54 ) فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداریكردووه‌ و توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت ، ئه‌بوبه‌كر له‌ ساڵی 1983 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2001 ه‌ وه‌ ده‌ستی به‌ كاری سینه‌ما كردووه‌ و نزیكه‌ی له‌ 40 كورته‌ فیلم یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌ و له‌ ساڵی 2010 ه‌وه‌ كاری  ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.