Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:36

عابدین یه‌ک کیلۆ زێر وه‌ک خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت

40 فیلم له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ری فیلمی " جه‌هه‌نه‌می سارد "  خاتوو " نه‌سرین عابدین " له‌ فێستیڤاڵی " واست "ی نێوده‌وله‌تی توانی له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و عێراقدا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری كورد مه‌دالیای زێر وه‌ربگرێت .

عابدین ئاشكرایكرد ، تا ئێستا ئه‌م فیلمه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆ و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریكردووه‌ و ژماره‌یك خه‌ڵاتو رێزلێنانیشی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، وتیشی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌ران یارمه‌تیمان بده‌ن ئه‌وا ده‌توانین خه‌ڵاتی ئۆسكاری جیهانی به‌ده‌ت بهێنین .

نزیكه‌ی 40 فیلم له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی ( فه‌ره‌نسا ، هیندستان ، لوبنان ، عێراق ، فه‌له‌ستین ، مه‌غریب ، میسر و ئیتالیا ) ، له‌ نێوانیاندا ده‌رهێنه‌ری كورد خاتوو " نه‌سرین عابدین " توانی ببێته‌ براوه‌ی یه‌كه‌م و 100 گرام  واته‌ یه‌ك كیلۆ زێر وه‌ك خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

جێی ئاماژه‌یه‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ ه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ئێش و ئازاری ئاواره‌كانی  كوردانی رۆژئاوان.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.