به‌ربژێری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دڵنیایه له سه‌ركه‌وتن و ده‌شڵێت: له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك خۆی ئاماده بكات.
هاوسه‌رۆكی پێشوو و به‌ربژێری ئێستای هه‌ده‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئێمه سه‌رده‌كه‌وین و گوتی "له دڵه‌وه باوه‌ڕم به‌وه‌یه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، دەمیرتاش لە یەکەمین دیداری خۆی پاش خۆ پاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماریی تورکیا گوتی: پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ دەستەبەرکردنی دەنگەکان بەربەستی زۆریان لەبەردەمە.
سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە لە تورکیا خۆپیشاندان و گفتوگۆ قەدەغەیە و ڕەخنەگرتن لە حکوومەت و تەنانەت پاڵپشتی لە پرسی ئاشتیش وەک پڕوپاگەندەی تیرۆرسیتی لەقەڵەم دەدرێت.
دەمیرتاش گوتیشی: سەدان ڕۆژنامەنووس ڕەخنەگری دەسەڵات دەستگیر کراون، دەیان کەناڵی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ داخراون، کە واتە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە وەها باردودۆخێکدا ئیمکانی نییە.
پەرلەمانتار دەمیرتاش كه ئێستا له زینداندایه ڕاشیگەیاند: هیچ بەربەستێکی یاسایی بۆ کاندیدبوونی من لە ئارادا نییە، چونکە من مەحکووم نەکراوم و ئەگەریش ئەو کارە بکەن، ڕیسوایی و شەرمەزاری و تاوانە.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش گوتیشی: باری نائاسایی خۆی له‌خۆیدا رێگرییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان. من له زیندانه‌وه گوتار ده‌نووسم و په‌یام بڵاوده‌كه‌مه‌وه و چاودێری دۆخه‌كان ده‌كه‌م و پلان داده‌ڕێژم و رێنماییان ده‌كه‌م.
لە کۆتاییدا گوتیشی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و ئاک‌پارتی، پارتی دەسەڵاتدار کە ماوەی 15 ساڵە دەسەڵاتیان قۆرخ کردووە، لە ترسی کەمکردنی دەنگەکانیان خوازیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بۆیە کورد دەنگ بە پارتێکی نەژادپەرست نادەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.