Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:51

حزبه‌که‌ی لایه‌نگری ئاتاتورک کاندیدی خۆیان بۆ رکابه‌ریی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردندا دیاریکرد

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌ناوی موحه‌ڕه‌م ئینجه‌
حزبه‌كه‌ی لایه‌نگری ئاتاتورك كاندیدی خۆیان بۆ ركابه‌ریی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردندا دیاریكرد
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ نزیكه‌ی دوو مانگی ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) كه‌ خۆیان به‌ پارێزه‌رانی میراتی ئاتاتورك ده‌زانن، كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌یی كۆماری توركیا ده‌ستنیشانكرد و به‌مجۆره‌ به‌ربژێری ئه‌وان بوو به‌ ركابه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌م وڵاته‌ كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه‌.

كلیچدار ئۆغڵو سكرتێری گشتیی جه‌هه‌په‌ رۆژی رابردوو له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نگه‌رانی پارێزه‌ری ئه‌ندێشه‌ و میراتی ئاتاتورك، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌ناوی " موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ " وه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا هه‌ڵبژارد.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڕیاربوو له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و رێبه‌رانی دیكه‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان پێشنیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان خسته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان كه‌ په‌سه‌ندكرا و بڕیاره‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.