ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی ئاینزای شیعه كه نیشته‌جێیی عێراقه، هۆشداریی به هاوڵاتییانی عێراق ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رێگه نه‌درێت وڵاتانی بیانی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بكه‌ن.
ئایه‌توڵڵا سیستانی داوای له سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق كرد تا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ـی ئایاردا به‌شداریی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانه‌ی كه ناكارامه و گه‌نده‌ڵن.
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م مه‌رجه‌عه ئاینییه‌ی شیعه له وتاری رۆژی هه‌ینی رابردوودا له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری ناوبراو له شاری كه‌ربه‌لا خوێنرایه‌وه و له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌دا سیستانی پشتیوانیی خۆی بۆ هیچ كاندید و لایه‌نێك ده‌رنه‌بڕیوه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.