Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 16:18

جه‌لیزاده‌ پێشانگایه‌کی شیعری هایکۆی کرده‌وه‌

سێ سه‌د (300) ساڵ پێش ئیستا له‌ لایه‌ن شاعیرێكی ژاپۆنییه‌وه‌ نووسراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ژێر ناوی " ئاوێزانی وشه‌ و ره‌نگ " به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ر " سارا  نامۆ " شاعیری ناسراوی كورد  " قوبادی جه‌لیزاده‌ "  پیشانگایه‌كی شیعری " هایكۆ" ی كرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌م جۆره‌ شیعره‌ جه‌لیزاده‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مجۆره‌ شیعره‌ سێ سه‌د (300) ساڵ پێش ئیستا له‌ لایه‌ن شاعیرێكی ژاپۆنییه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ تێرامان له‌ سروشت ، وتیشی ئێستا به‌ هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه‌ زه‌مه‌نی شیعری برووسكه‌یه‌ ،كه‌ به‌ شێوازێك ده‌نووسرێت پێی ده‌ڵێت شیعری " هایكۆ " .


شیعری هایكۆ جۆرێكه‌ له‌شیعری ژاپۆنی ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی وشه‌ ساده‌كانه‌وه‌ ته‌عبیر له‌هه‌سته‌ قوڵه‌كان بكات. شیعری هایكۆ یه‌ك به‌یته‌‌و له‌17 بڕگه‌ پێكهاتوه‌. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌ 3 دێڕدا ده‌نوسرێت: پێنج، حه‌وت، پێنج .
 
ئه‌م جۆره‌ شیعره‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی شاعیرێكی ژاپۆنی به‌ناو (باشو) نوسراوه‌‌و هه‌ر ئه‌ویش بە‌مامۆستای یه‌كه‌می ئه‌م هونه‌ره‌ داده‌نرێت.

له‌زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ شیعری‌ هایكۆ ده‌نوسرێت‌و ماوه‌ی‌ بیست ساڵه‌ له‌وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیش گرنگی‌ پێده‌درێت. له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش بۆ یه‌كه‌م جار ناوبراو (هایكۆكانی‌ قوبادی)ی بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئێستا شیعری هایكۆ له‌ڕوی‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌. ده‌توانرێت شیعرێكی‌ خۆشه‌ویستی‌ هایكۆ بنوسرێت، واتا باس له‌خۆشه‌وستی‌ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ سیما سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌تی‌ وه‌ك خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌زۆرترین واتا بە‌كه‌مترین وشه‌ .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.