Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:29

ویلایەتی: ئەگەر ئەمەریکا لە ڕێککەوتنى  ئەتۆمی بکشێتەوە، ئەوا ئێرانیش پاشەکشە دەکات

سەرۆكی ئەمەریكا تاكو 12ی ئەم مانگە بۆى هه‌یه‌ بڕیاربدات
کوردستان TV
100%


عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆكى ئێران رایگه‌یاند، ئێران پابەندە بەڕێکكەوتنی ئەتۆمی بەبێ هیچ پێشێلکاری، بەڵام ئەگەر ئەمەریکا لە ڕێکكەوتنەکە بکشێتەوە، ئەوا ئێرانیش پاشەکشە دەکات لەو ڕێکكەوتنەدا.

ڕاوێژکاری باڵای ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند" ئێران ڕێکكەوتنی ئەتۆمی بەو شێوەیەی کە پێشتر ئامادەکراوە قبوڵ دەکات و پابەندی هیچ گۆڕانکاریەك نابێت کە لەڕێکكەوتنەکەدا بکرێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكای دا تا لە رێككەوتنی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریكردنی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەكشێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا تاكو 12ی ئەم مانگە بۆى هه‌یه‌ بڕیاربدات لەسەر پابەندبوون یان كشانەوە لەو رێككەوتنەیه‌دا.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.