Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:19

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ یاریه‌کانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌خولى ئه‌وروپى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاریه‌كان له‌كاتژمێر 10:05 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى ئه‌وروپى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، كاتژمێر 10:05 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانى میواندارى  ئارسناڵى ئینگلیزی ده‌كات . 
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردولا به‌كۆتا هات ،  هه‌ردوو یانه‌ ئه‌مشه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌تۆمارێكى باش له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ یاری كۆتایی به‌ئامانجى هه‌نگاو نان به‌ره‌و پاڵه‌وانى بوونیان له‌خولى ئه‌وروپى 

له‌یاریه‌كى دیكه‌دا له‌هه‌مان كاتدا رێد بۆڵ سالزبۆرگى نەمسایى لە یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى  مارسیلیاى فه‌ره‌نسى ده‌كات ،  یاری چوون  له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ به‌كۆتا هات كاتێك به‌ئه‌نجامى دووگۆلى بێ 
 به‌رامبه‌ر براوه‌بوو له‌یاریه‌كه‌ .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.