Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:54

سه‌رجه‌م هێزه‌کانی عێراق له‌ که‌رکوک که‌وتنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

داعش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمب ڕێژكردنی سه‌رجه‌م ڕێگاكان ده‌كات
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌ ترسی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراق له‌ كه‌ركوك كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گوندی ته‌للوه‌رد و  باشووری كه‌ركوك جموجۆڵی داعش بینراوه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌م شاره‌ بكه‌ونه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر هێرشێكی له‌ ناكاو بۆ شاره‌كه‌ كردووه‌ و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌ ناو دانیشتوانی كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری دروستكردووه‌.

هاوكات هه‌ر شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی هه‌فته‌غاری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ كردووه‌ به‌وه‌ی نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ڕۆژی 12/5/2018 دا بكه‌ن و گوتویانه‌ له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ڕێگه‌كان بۆمب ڕێژ ده‌كه‌ین.

تا نزیكتر ده‌بینه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌كانی داعش له‌ كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كانیش دڵه‌ڕاوكێ و ترس و دودڵی زیاتر ده‌یانگرێت كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌ گشتی لێكه‌وته‌ی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوون و به‌ نه‌مانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ ئارامی و ئاسایش له‌ بارچوو و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئه‌و بارودۆخه‌ خولقێنراوه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.