Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 15:19

زه‌ ئه‌ڤینجه‌ر ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شکێنێت

له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا توانی ببێته‌ خاوه‌نی ( 250 ) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%


فیلمی ئه‌كشنی " زه‌ ئه‌ڤینجه‌ر " به‌ ناوبانگترین فیلمی جیهانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2018 بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو به‌ خاوه‌نی سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند .

له‌ هه‌واڵكی ماڵپه‌ری " variety  " هاتووه‌ ، نوێترین فیلمی سینه‌مایی به‌ ناوی " Avengers Infinity War  " له‌ 23 ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ خرایه‌ سینه‌ماكانی جیهانه‌وه‌ و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی نمایشیدا توانی ببێته‌ خاوه‌نی ( 250 ) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ، ئێستا ئه‌م فیلمه‌ له‌ بۆكس ئۆفیسی ئه‌مریكادا بۆ داهات و پر بینه‌ری خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌مه‌ .

جێ ی ئاماژه‌یه‌ ، یه‌كه‌م به‌شی ئه‌م فیلمه‌ له‌ ساڵی 2012 له‌ لایه‌ن كۆمپانیای مارڤێل كه‌وته‌ سینه‌ماكانی جیهان و له‌ ئێستادا چه‌ندین به‌شی ئه‌م فیلمه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ ، دوایین به‌شی ئه‌م فیلمه‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایشكرا و توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ببێته‌  خاوه‌ن سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ و ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.