Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:29

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر.. باس له‌ (داستانی شێخی سه‌نعان به‌ هه‌ورامی) ده‌کرێت

به‌راووردكاریه‌ له‌ نێوان داستانه‌ هاوشێوه‌كانیدا له‌ زمانی كوردی و فارسیدا،
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی كارو چالاكییه‌ ئه‌ده‌بی وڕۆشنبیرییه‌كانی ماڵی وه‌فایی ، رۆژی چوار شه‌ممه‌ 2018/5/2 كاتژمێر چواری ئێواره‌ برای نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر نامیق هه‌ورامی له‌ مه‌راسیمیێكدا باس له‌ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (داستانی شێخی سه‌نعان به‌ هه‌ورامی) ده‌كات.

شایانی باسه‌ ، ئه‌وكتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راووردكاریه‌ له‌ نێوان داستانه‌ هاوشێوه‌كانیدا له‌ زمانی كوردی و فارسیدا، كه‌ له‌لایه‌ن برای نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر نامیق هه‌ورامی ساغكراوه‌ته‌وه‌و لێی كۆڵراوه‌ته‌وه‌.

شوێن : هه‌ولێر /فولكه‌ی زراعه‌/ ماڵی وه‌فایی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.