Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:00

سعوودیه‌: تاران هه‌وڵ ده‌دات سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێکبدات

به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تاران هه‌وڵ ده‌دات
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ رایده‌گه‌ێنێ، تاران هه‌وڵ ده‌دات، ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێكبدات

عادل جوبه‌یر ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، له‌ تویتێكدا نووسیوویه‌تی: ئێران به‌نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی تایفی و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆ و پشتیوانیكردن له‌ تیرۆر، كار بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كات.

عادل جوبه‌یر ئه‌وه‌شی گوتووه‌: ئه‌وه‌ی ئێران به‌ رێگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا له‌ مه‌شقكردن به‌ ناو گرووپی پۆلیساریۆ له‌ مه‌غریب ئه‌نجامی داوه‌، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تاران هه‌وڵ ده‌دات، ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێكبدات.

پێشتر ناسر بوریته‌ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب، رایگه‌یاندبوو كه‌ وڵاته‌كه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێراندا پچڕاندووه‌ و داواش له‌ باڵیۆزی مه‌غریب له‌ تاران كراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵات.

ناسر بوریته‌ روونی كردبوویه‌وه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌، بوونی په‌یوه‌ندی حزبوڵڵا لوبنان كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گرووپی پۆلیساریۆ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری مه‌غریب.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.