Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 06:34

ریال مه‌درید به‌سود بینین له‌یاری چوون گه‌یشته‌ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ

بۆ جاری سێیه‌مه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌گاته‌ یاری كۆتایی
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ریال مه‌درید میواندارى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى كرد ، بایرن میونشن له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌  له‌به‌رامبه‌ر یاتنه‌ مه‌دریدیه‌كه‌  به‌ئاستێكى باش به‌دیار كه‌وت و باشتر یاری كرد له‌به‌رامبه‌ر ریال ،  به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ كه‌به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوو لا یاریه‌كه‌ به‌كۆتا هات ، بایرن میونشن به‌و ئه‌نجامه‌ سود مه‌ند بوو له‌په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ یاری كۆتایی و ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد و ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ریال مه‌درید بوو .
ڕیال مه‌درید به‌سود بینین له‌یاری چوون كه‌به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو توانى بگات به‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ جاری سێیه‌مى له‌سه‌ر یه‌ك 
 گۆله‌كانى تۆمار كراو له‌و یاریه‌دا  بایرن له‌خوله‌كه‌كانى 3 ، 63 دووگۆلیان تۆمار كرد له‌ڕێگاى یاریزانا كیمیچ و رۆدریگێز ،  دوو گۆله‌كه‌ى ڕیال له‌ڕێگاى یاریزان كه‌ریم بنزیما تۆماركرا  له‌خوله‌كه‌كانى  11 ، 46 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.