گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایده‌گه‌ێنێ، رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مای گوزارشتی هه‌ڵه و بانگه‌شه نووسراوه‌ته‌وه و ئێران راستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه.
سارا سانده‌رس، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند : كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌كه (رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا) به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بانگه‌شه نووسراوه‌ته‌وه. ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه درۆی كردووه. ئه‌وان كاره‌كته‌رگه‌لێكی راستگۆ نه‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش رێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای شتی نادروست داڕێژرا، ئێستا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ئێران ده‌گاته پله‌یه‌كی زۆر باڵاتر له‌وباره‌یه‌وه.
گوتیشی: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ی واژووكردووه و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.