شهڕ و رووبهڕووبوونهوه لهنێوان هێزه ئهمنییهكانی توركیا و ئهو خۆپیشاندهرانه روویدا، كه بهبۆنهی جهژنی كرێكارانهوه لهشاری ئیستهنبوڵ سهرقاڵی سازكردنی چالاكی بوون.
لە ئەستەنبول سەدان هەزار هاووڵاتیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە دروشمیان وتەوە.
ئەمڕۆ دوشەمممە ، 1ی ئایار لە شارۆچکەی مالتەپەی ئەستەنبولی وڵاتی تورکیا، سەدان هەزار کەس بە دروشمی "ڕۆژە خۆشەکانمان دەبینین" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپەیان شەرمەزارکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر هەڵوێستی دژی فاشیزمیی ئاکەپە و مەهەپە و بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی وێنە و پۆستەری سیاسەتمەدارە زیندانییەکانی هەدەپە و هێزە دیموکراسیخوازەکانی دیکەی تورکیا پشتگیریی پرۆسەی دیموکراسییان کرد.
خوێندکارەکان کە لەم دواییانەدا زیاتر لە هەمووان کراونەتە ئامانجی هێرشی فاشیستەکان، یەکدەنگ دروشمی "تۆ ناکەینە سەرۆک"یان وتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.