Erbil 27°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:38

فیلمی " ئێل کلاسیکۆ " له‌ تاران پێشوازی لێده‌کرێت

له‌ لایه‌ن عێراق و نه‌رویج به‌رهه‌مهێنراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد  ( هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا )  فیلمی سینه‌مایی  " ئێل كلاسیكۆ " به‌شداری له‌ به‌شی زه‌نگی حه‌وته‌می  فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌كات .

به‌شی زه‌نگی حه‌وته‌می سی و  شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ، به‌ نمایشكردن و پێشاندانی حه‌وت فیلمی درێژ ی سینه‌مایی و چوار كورته‌ فیلم  له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد ، فیلمی كوردی " ئێل كلاسیكۆ " له‌ ده‌رهێنانی  " هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا " كه‌ له‌ لایه‌ن عێراق و نه‌رویج به‌رهه‌مهێنراوه‌ ، له‌ لایه‌ن بینه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ پێوازییه‌كی باشی لێكرا .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی نه‌رویج  ، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و هه‌روه‌ها له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی فیلمی دوبه‌ی خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلمی چیرۆكی و باشترین ده‌رهێنان و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌ ده‌ست هێناوه‌ .

جێی گوتنه‌ ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ چیرۆكی ئالان و براكه‌ی ده‌كات كاتێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی ئیسپانیا به‌رێده‌كه‌ون و بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان " كریستیانۆ رۆنالدۆ " ببینن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.