Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:29

فیلمی کوردی " خه‌ونی بێ ره‌نگ " 6 خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا

فیلمه‌كه‌ به‌ شێوه‌زاری زازاكی به‌رهه‌مهاتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی كوردی " خه‌ونی بێ ره‌نگ " له‌ ده‌رهێنانی " مێهمه‌ت عه‌لی گۆنار " توانی شه‌ش خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

به‌ پێی راپۆرتێكی میدیاكانی توركیا ، فیلمی كوردی  " خه‌ونی بێ ده‌نگ " له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ 29 ه‌ مین  خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی  فیلمی ئه‌نقه‌ره‌  كه‌ له‌ وڵاتی توركیا  به‌رێوه‌چوو ،توانی شه‌ش خه‌ڵات له‌ به‌شه‌كانی ، باشترین فیلم ، باشترین فیلمنامه‌ ، باشترین مۆسیقا ، باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین دیزاین و جلوبه‌رگدا به‌ده‌ستبهێنێت .

گۆناری ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌  ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی  " خه‌ونی بێ ره‌نگ " ئاشكرایده‌كات فیلمه‌كه‌ به‌ شێوه‌زاری زازاكی به‌رهه‌مهاتووه‌ و كه‌ باس له‌ چیرۆكی منداڵێكی كوردی خه‌ڵكی ئامێدی ده‌كات كه‌له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی زایینی له‌ شاری ئامه‌د ده‌ژیت .

ئه‌م فیلمه‌ خه‌ونی بێ ره‌نگ و چیرۆكی نه‌وه‌یه‌كی كورده‌ كه‌ ژیانیان به‌رده‌وام تاڵ بووه‌ و خه‌ونه‌كانیان بێ ره‌نگ و بێ هیچ تامێك بووه‌ .

جێی باسه‌ ( مێهمت عه‌لی گۆنار)  ده‌رهێنه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی شاری " بێنگۆڵ " ه‌ له‌ باكووری كوردستان .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.