Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:30

هونه‌رمه‌ندێکی کورد له‌ قاهیره‌ خه‌ڵاتکرا .

ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستی هێنا له‌ بواری وه‌رزشی بوو .
کوردستان TV
100%

 
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست " هه‌ندرێن خۆشناو " به‌ 3 كارتۆنی وه‌رزشی و 2 كارتۆنی ئازاد ، له‌ پێنجه‌مین دیداری كارتۆنی قاهیره‌ به‌شداریكردو توانی خه‌لاتێكی ئه‌م دیداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌ده‌ست بهێنێت . 

ئه‌م پێشانگایه‌  له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسرله‌ رۆژی 15 بۆ 25ی مانگی نیسان  له‌ كۆشكی هونه‌ر له‌ خانه‌ی ئۆپێرا ئه‌نجامدرا ، ئه‌مه‌ (45) ـەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی هونەرمەند "هەندرێن خۆشناو" ە لە فێستیڤاڵ و پێشانگاکانی هونەری کاریکاتێر کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق سازدەکرێن .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ،  ئەم دیدارە بریتیە لە پڕبایەخترین و گەورەترین فێستیڤاڵی کاریکاتێری کە لە میسردا ساڵانە سازبکرێت، لێژنەی پەسەنکردنی کارەکانیش بریتی بوون لە ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی میسری ، ئەمە سێیەم فێستیڤاڵە کە لە قاهیرە ئه‌نجامبدرێت و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداری تێدا بكات .

خۆشناو وتیشی کارەکانیش دابەشکرابوون بەسەر دوو تەوەردا وەرزش و تەوەری ئازاد. ژمارەی ئەو تابلۆیانەش کە لێژنەکە پەسندی کردبوون بریتی بوون لە (650) تابلۆ لە کۆی (2590) تابلۆ، هی (350) هونەرمەند لە کۆی (532) هونەرمەند، لە (68) وڵاتەوە لە کۆی (77) وڵات. فێستیڤاڵەکەش دیارییەک بوو بۆ یادی هونەرمەندی کاریکاتێریستی گەورەی میسری ساروخان .

 ئامانج لە سازدانی ئەم فێستیڤاڵانە بریتیە لە بڵاوکردنەوە و رۆشنکردنەوەی بیر و هزری خەڵک و چالاکردنەوەی بزوتنەوەی هونەریی و رۆشنبیری و گەشتوگوزاری لەم وڵاتانەدا .

جێی باسه‌ ، ئه‌مه‌ سێیه‌م فێستیڤاڵه‌ كه‌ له‌ قاهیره‌ ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداری تێدا بكات ، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی كه‌ " هه‌ندرێن " به‌ده‌ستی هێنا له‌ بواری وه‌رزشی بوو .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.