Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:22

سوپای ئه‌مریکا باره‌گای سه‌ره‌کی خۆی له‌ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

باره‌گای سه‌ره‌كی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی وشكایی
کوردستان TV
100%

به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی وشكایی سه‌ر به‌ هێزی ئه‌ركی یه‌كگرتوو به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له‌ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی پێداگری سرووشتی هێزی ئه‌ركی یه‌كگرتوو به‌ نووسراوێك رایگه‌یاندووه‌: كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی وشكایی له‌ شاری به‌غدا به‌هۆی كۆتایهاتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی چالاكییه‌كانی راگرتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی وشكایی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئه‌ركی یه‌كگرتوو، هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌منی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی چوار ملیۆن و نیو هاووڵاتی عێراقی له‌ ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ رۆڵ و پرۆفشنالی و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شداربوون، مایه‌ی رێزلێنانه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.