Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 10:48

کۆشکی سپی: ئەمەریکا پێش هەڵبژاردن هێرش ناکاتە سەر ئێران

100%

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمەریکا هیچ هێرشێکی سەربازی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس لە مانگی نۆڤەمبەردا، بۆ سەر ئێران ئەنجام نادات.

ئانا کێلی جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"، لە وەڵامی دەنگۆی گفتوگۆکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتەنیاهۆ بۆ لێدانی سەرکردایەتیی تاران، ڕایگەیاند کە ئێران لە ئێستادا لە دۆخێکی یەکجار خراپدایە لە هەردوو ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە و جەختیشی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی سەر ئەو وڵاتە بە هەموو توندیی خۆیەوە بەردەوام دەبێت.

گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کرد سەرەڕای هەوڵ و کۆسپەکانی تاران، هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە لە ئاستێکی پێوانەییدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە ناتەنیاهۆ باسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی خۆی و ترەمپ کردبوو کە تێیدا هەنگاوە هاوبەشەکانی داهاتوویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی تاران تاوتوێ کردووە.

ئەم پاشەکشە کاتییەی واشنتۆن لە بژاردەی سەربازی هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا، بەپێی نوێترین ڕاپرسی لە مانگی ئۆکتۆبەردا، 65٪ی ئەمریکییەکان ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم ململانێیە لەلایەن ترەمپەوە و نزیکەی نیوەی هاووڵاتییانیش پێشبینی دەکەن شەڕەکە زیاتر لە ساڵێک بخایەنێت، ئەمەش تەواو پێچەوانەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی ئیدارەی ئەمەریکایە کە پێشبینی دەکرد شەڕەکە تەنیا 4 بۆ 6 هەفتە بخایەنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.