Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 11:54

دهۆک.. پڕۆژەیەکی نوێی ئاو کێشەی کەمئاوی لە ناحیەی خانکێ چارەسەر دەکات

100%

پڕۆژەیەکی ستراتیجیی ئاو لە سنووری قەزای سێمێل کرایەوە کە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو بۆ دانیشتووانی ناحیەی خانکێ دابین دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆک و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەر، پڕۆژەیەکی ستراتیجیی ئاو لە سنووری قەزای سێمێل تەواو کرا و بە فەرمی کرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە پردێک بە درێژایی (260) مەتر و بەرزیی (4) مەتر، هاوکات لەگەڵ ئینتێکێک (وێستگەی وەرگرتنی ئاو) بە درێژایی (13.5) مەتر و بە بەرزیی (24) مەتر، هەروەها پڕۆژەکە توانای ڕاکێشان و پاڵنانی (3,400) مەتر سێجا ئاوی هەیە لە یەک کاتژمێردا، کە ئاوی پاک و تەندروست بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەی خانکێ دابین دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.