له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنفرانسێكی ئابووری بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌رێم و ئێران ساز ده‌كرێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی عێراق و ئێرانیش له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كۆنفرانسەكە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووری نێوان كوردستان و ئێران دەبێت و لە ڕۆژی دووی مانگی داهاتوو دەست بەكارەكانی دەكات و ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت، كە ئامانج لێی پەرەپێدان و زیاتر قوڵكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكانە لەنێوان هەردوولادا.
راشیگەیاند، كە لە كۆنفرانسەكەدا وەزیری بازرگانی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و نوێنەری حەوت ژووری بازرگانی پارێزگاكانی ئێران و ژمارەیەكی بەرچاوی كۆمپانیاكانی ئێران تێیدا بەشدار دەبن.
چوار تەوەری سەرەكی لەخۆ دەگرێت ئەوانیش پەرەپێدانی بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی ناوچەی بازرگانی ئازاد و دەستنیشانكردنی پلانی داهاتووی بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.