Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:01

تانکەرێکی گازوایل له‌ باڵیۆزخانەی ئەمریکا له‌ عێراق ته‌قیه‌وه‌

وێنه‌ی باڵیۆزخانەی ئەمریكا له‌ عێراق
کوردستان TV
100%


ئاگر لەیەكێك لە مولیدەكانی كارەبای سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كه‌وته‌وه‌، بەهۆی ئاگرەكەوە تانكەرێكی گازوایل تەقیووەتەوە.

بەرێوەبەری راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندووه‌: ئەمرۆ ئاگر لەیەكێك لە مولیدەكانی كارەبای سەربە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوەتەوەو بەهۆی ئاگرەكەوە تانكەرێكی گازوایل تەقیووەتەوە.

تەئكیدیشی كردەوە توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵی بكرێت و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

روونیشیكردەوە هێزەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن وهێزە ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.